Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 19:41

350 که‌س له‌ خۆپیشانده‌رانی هێله‌ک زه‌رده‌کان له‌لایه‌ن حکومه‌تی فه‌ڕه‌نساوه‌ ده‌ستگیرکراون

له‌ پاریس سه‌رجه‌م مۆزه‌خانه‌كان و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان به‌ڕووی گه‌شتیاران داخراون
کوردستان TV
100%

خۆپیشانده‌رانی ناوزه‌دكراو به‌ناوی هێله‌ك زه‌رده‌كان خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌ك  كۆتاییهێنان به‌ چواره‌م هه‌فته‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌كۆتا ده‌گه‌ینن و سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا 350 كه‌س له‌و خۆپیشانده‌رانه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌.

هه‌روه‌ها پاریسی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ و به‌تایبه‌تیی شه‌قامی شانزه‌ لیزه‌ و گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌روبه‌ری ئه‌م شه‌قامه‌ كه‌ زیاتر له‌ هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی شاره‌كه‌ نائارامیی به‌خۆیه‌وه‌ دیتووه‌، خۆیان بۆ شه‌پۆلێكی دیكه‌ی توندوتیژییه‌كانی نێوان هێله‌ك زه‌رده‌كان و پۆلیس ئاماده‌ ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ به‌ هۆی شه‌پۆڵێكی نوێی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ رووبدات.

ئه‌م زنجیره‌ خۆپیشاندانه‌ ته‌نانه‌ت خشته‌ی یارییه‌كانی تۆپی پێی شێواند كه‌ بڕیاربوو كۆتایی هه‌فته‌ به‌ڕێوه‌بچێت و ته‌نانه‌ت له‌ پاریس سه‌رجه‌م مۆزه‌خانه‌كان و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان و له‌ناویاندا تاوه‌ری ئیڤڵ له‌ رۆژی شه‌ممه‌دا به‌ڕووی گه‌شتیاران دابخرێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ یۆرۆ نیوز

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.