بەهۆی نالەباری کەش و هەوا، لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نزیکەی 10 سانتیمەتر بەفر باریوە، بەڵام بارینی بەفر کاریگەری لەسەر جمووجۆڵی بازرگانی و هامووشۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نەبووە.
لەمبارەیەوە، سیروان حوسێن، گوتەبێژی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە کوردستان تیڤی راگەیاند: لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین سنوری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانی گرتۆتەوە، بەڵام هەرزوو تیمەکانی بەفر ڕاماڵین ڕێگا گشتییەکان و گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان پاک کردۆتەوە.
گووتیشی: ئەم شەپۆلە بەفرە کاریگەری لەسەر هاموشۆی گەشتیاران و جموجۆڵی بازرگانی لەسنوورەکەمان نەبووە، ئێستا گەشتیاران وەک ڕۆژانی رابردوو دەتوانن لەڕێگای مەرزی حاجی ئۆمەران گەشتی خۆیان بکەن و بزاوتی بازرگانیش بەردەوامە.
كهریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.