دانیشتوانی گوندی گازوه‌شانی كه‌ركووك، به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه كه ماوه‌ی سێ رۆژه به‌رده‌وامه رووبه‌ڕووی لافاو بوونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیه‌وه گوازرانه‌وه بۆ شوێنێكی ئارام.
ساڵح محه‌مه‌د ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی كه‌ركووك راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ دروستبوونی لافاو تیمه‌كانی به‌رگرژی شارستانی ده‌ستیان به كار كرد و سه‌ركه‌وتووبوون له رزگاركردنی 83 كه‌س له گوندی گازوه‌شان. ئه‌و ئاوه‌ی له باكووری گونده‌كه كۆببووه‌وه به ئامێری هه‌ڵكه‌ندن رێی بۆ كرایه‌وه و بڵاوه‌ی پێكرا.
كامه‌ران ته‌حسین كه یه‌كێكه له دانیشتوانی گونده‌كه، باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر گونده‌كه‌یان گه‌یشتووه و، گوتی: كاته‌كانی شه‌و كه‌وتینه ژێر ئاو، ئه‌وه‌ی ته‌نیا مایه‌ی دڵنه‌واییه ئه‌وه‌یه كه زیانی گیانیمان نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.