Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:03

له‌ رووداوێکی هاتوچۆدا پۆلیسێک گیانی له‌ده‌ستدا

دوو پۆلیسی دیكه‌ و دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌ سڤیله‌كه‌ برینداربوون
کوردستان TV
100%

له‌ كۆنیای وڵاتی توركیا له‌ ئه‌نجامی پێكداكێشانی دوو ئۆتۆمبێل، پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ برینداربوون كه‌ دووانیان پۆلیسن.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون، له‌ ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی كاراتای، ئۆتۆمبێلێكی سڤیل خۆی به‌ ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسدا كێشاوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پۆلیس وه‌رگه‌ڕاوه‌.

له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌شدا پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌، دوو پۆلیسی دیكه‌ و دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌ سڤیله‌كه‌، برینداربوون. برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌ و دۆخی ته‌ندروستییان باشه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.