Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 10:25

گرنگترین نیشانه‌کانی لاوازی‌ و له‌کارکه‌وتنی فیوڵ په‌مپ چین؟

گرفتی زۆربه‌ی شۆفێرانه‌
کوردستان TV
100%


گرنگترین نیشانه‌كانی لاوازی‌و له‌كاركه‌وتنی فیت په‌مپی ئۆتۆمبێل ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه‌ گرفتی زۆربه‌ی شۆفێرانه‌ به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی هاویندا.
1- له‌ناكاو وه‌ستانی بزوێنه‌ر له‌كاركه‌وتن: كاتێ فیتپه‌مپی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌كارده‌كه‌وێت، ئه‌وا بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌كارده‌كه‌وێت یان كاتێ كارده‌كات، فیت په‌مپه‌كه‌ باش كاری خۆی ناكات كه‌ گه‌یاندنی سوته‌مه‌نییه‌ بۆ مه‌كینه‌كه‌.
2- تێبینی له‌رزینی ئۆتۆمبێل له‌كاتی سلۆلیدا.
3- لاوازی گوڕی بزوێنه‌ر‌و لاوازی فیت په‌مپ ده‌بێته‌ هۆی لاوازی بزوێنه‌ر‌و لاوازی گه‌یاندنی سوته‌مه‌نی بۆ بزوێنه‌ر.
4- به‌گران كاركردنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌.
5- بڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌كاتی ڕۆشتنیدا.
6- له‌كاتی پشكنینی ئۆتۆمبێلدا به‌كۆمپیوته‌ر چه‌ند كۆدێك ده‌دات، كه‌ باس له‌گرفتی كه‌می هه‌وا‌و سوته‌مه‌نی ده‌كات.


سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah

شوان عه‌زیز

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.