Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 19:36

مێرکل کێیه‌؟

چه‌ندین نازناو و خه‌ڵاتی جیهانی له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا وه‌رگرتووه‌
مێركل كێیه‌؟
کوردستان TV
100%

ئه‌نگێلا مێرکڵ، ناوی ته‌واوی ئه‌نگێلا دوروتهیا مێرکله‌ و له‌ دایکبووی 17ی 7ی 1954ی شاری هامبورگی ئه‌ڵمانیایه‌‌ و سه‌ر به‌ر پارتی کریستیانی دیموکراتی یه‌کگرتوویه‌. 

له‌ ماوه‌ی ژیانی پارتایه‌تی و سیاسیدا، چه‌ندین پله‌ و پایه‌ی جۆراوجۆری حزبی و حكوومی وه‌رگرتوه‌، ناوبراو له‌ 22ی نوڤه‌مبه‌ری ساڵی 2005 بووه‌ته‌ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و له 14ی ئاداری ئه‌مساڵ تا کۆتایی ئه‌م خوله‌ی حکومه‌ت ماوه‌ی راوێژكارییه‌كه‌ی بۆ درێژکرایه‌وه‌. 

ئه‌نگلا مێرکل پاش 18 ساڵ له‌ سه‌رۆکایه‌تی (سی دی یو) له‌ رێکكه‌وتی 29ی ئوکتوبه‌ری ئه‌مساڵ بڕیاریدا چیدیکه‌ خۆی به‌ربژێر ناکات بۆ سه‌رۆکایه‌تی پارتی ناوبراو. 

له‌م کۆنگره‌یه‌‌دا دیارترین کاندیده‌کانی (سی دی یو) هه‌ر یه‌که‌ له‌ (فریدریش مێرز ) و (ئانه‌گرێت کرامپ) و (یێنس شپان ) کاندیدن بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م حزبه‌. 

مێرکل چه‌ندین نازناو و خه‌ڵاتی جیهانی له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا وه‌رگرتووه‌، له‌ چه‌ندین بۆنه‌و یاده‌ جیهانیه‌کاندا، وه‌کو به‌هێزترین سه‌رکرده‌ی ئافره‌ت له‌ ئاستی جیهان ده‌ستنیشانکراوه‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی ئاشتی  وه‌رگرتووه‌. 

مێرکل وه‌کو قوتابی هێلموت کۆڵی راوێژكار و به‌ دایکی په‌نابه‌ران و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ناسراوه‌. 

بۆ گه‌لی کوردستان ئه‌نگێلا مێرکل به‌ دۆستێکی دێرینی گه‌لی کورد و سه‌روک بارزانی ناوده‌برێت و له‌ هێرشه‌کانی تیرۆرستانی داعش له‌ ساڵی 2014 (سی دی یو) رۆڵێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ناو په‌رله‌مانی فیدرالی ئه‌ڵمانیادا، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری پێدانی چه‌ک به‌ پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هه‌روه‌ها مه‌شق و راهێنان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی کوردستان په‌سه‌ند بكرێت.

راوێژکاری ئه‌ڵمانیا چه‌ندین جار به‌ فه‌رمی پێشوازی له‌ سه‌رۆک بارزانی کردووه‌ و دۆستێكی نزیكی گه‌لی كوردستانه‌. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.