Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 17:45

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک دوورگه‌ی لۆمبۆکی ئیندۆنێزیای ھه‌ژاند

به‌ دووری 23 كیلۆمه‌تر
کوردستان TV
100%

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٥،٧ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ دوورگه‌ی لۆمبۆك رۆژھه‌ڵاتی ئیندۆنێزیا روویدا.

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و جیۆفیزیایی ئیندۆنێزیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ دووری ٢٣ كیلۆمه‌تر باكووری رۆژئاوای شاری ماتارم رۆژئاوای دوورگه‌ی لۆمبۆك به‌ قوڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر، روویداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، به‌پێی زانیارییه‌ به‌راییه‌كان، ھیچ زیانێكی گیانی له‌ ئاكامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.