سوپای ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌ژێر ناوی "قه‌ڵغانی باكوور" به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تونێلانه‌ی كه به گوته‌ی خۆی، حزبوڵلا لوبنان له خوار سنووری ئیسرائیل له‌گه‌ڵ لوبناندا ھه‌ڵیكاندوون، ده‌ستپێكرد.
ئه‌ڤیخای ئێدرنی، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی باكوور ده‌ستپێكراوه.
ئه‌ڤیخای ئێدرئی راشیگه‌یاندووه، ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی باكوور" كه ھێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی باكوور، ده‌سته‌ی ھه‌واڵگریی، ھێزی ئه‌ندازیاری و به‌ڕێوه‌بردنی په‌ره‌پێدان به ئامرازه‌كانی شه‌ڕكردن تیایدا به‌شداری ده‌كه‌ن، دۆزینه‌وه و ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و تۆنێلانه‌یه كه له رێگه‌یانه‌وه ھێرشده‌كرێته سه‌ر خاكه‌كه‌مان.
ئه‌و باسی له‌وه‌شكردووه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی باكوور له سوپا، یوئال ستریك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌وه‌شی وه‌بیرھێناوه‌ته‌وه كه سوپای ئیسرائیل ھێزه‌كانی له فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی باكوور پته‌وتركردووه و ھه‌میشه له ئاماده‌باشیدان.
ئه‌ڤیخای ئێدرئی گوتیشی: ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی ئه‌منی له باكوور، به ناوچه‌ی سه‌ربازی قه‌ده‌غه‌كراو راگه‌یه‌ندراون.
له كۆتاییدا، ئه‌ڤیخای ئێدرنی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه ھه‌رچه‌نده ھیچ زانیاری و رێنماییه‌ك له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه نه‌دراوه‌ته دانیشتوانی باكوور، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی خۆجێی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.