سلفی ئۆتۆمبێل ئه‌و به‌شه سه‌ره‌كییه‌ی ئۆتۆمبێله كه كاری جوڵه‌پێكردنی سه‌ره‌تایی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله، تا ئه‌وكاته‌ی بزوێنه‌ره‌كه ده‌ست به‌كاركردن ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی وزه‌یه‌كی كاره‌باییه‌وه كه له‌پاتری ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ریده‌گرێت‌و دواتر له‌ڕێگه‌ی سیستمێكی كاره‌بایی‌و دیشله‌وه، وزه‌كه ده‌گۆڕدرێت بۆ جوڵه‌و ده‌به‌سترێت به‌فلاویلی بزوێنه‌ره‌كه‌و جوڵه‌یه‌ك ده‌به‌خشێته بزوێنه‌ر بۆ ئیشپێكردن.
سلف وه‌ك هه‌ر پارچه‌یه‌كی تری ئۆتۆمبێل، خراپ ده‌به‌ێت‌و به‌شه‌كانی له‌كارده‌كه‌ون، گرنگترین هۆكاره‌كانی له‌كاركه‌وتنی سلف ئه‌مانه‌ن:
1 خراپبوونی پاتری یاخود پاترییه‌كه پێویستی به‌شه‌حنكردنه‌وه بێت.
2 سه‌ری پاترییه‌كه، یاخود شوێنی (+ و -)ی پاتریه‌كه كلسی كردبێت‌و ڕێگریی له‌گه‌یاندنی ته‌زووی كاره‌با بكات بۆ سلفه‌كه.
3 بوونی كێشه له‌وایه‌ره‌كانی گه‌یاندنی كاره‌با له‌نێوان پاتری‌و هه‌ڵسوڕێنه‌ری سلفه‌كه‌دا.
4 بوونی كێشه له‌دیشل یاخود بونی كاربون له‌ناو به‌شه كاره‌باییه‌كانی سلفه‌كه‌دا.
یه‌كه‌م: كاتێك شۆفێر له‌ڕێگه‌ی سویچه‌وه سلف لێده‌دات، سلفی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌سوڕێت، بۆئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بكه‌وێته‌كار، له‌وكاته‌دا سلفه‌كه ده‌سوڕێت، به‌ڵام ئۆمبێله‌كه ناخاته‌كار‌و جوڵه ناگوازێته‌وه بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌و بۆشی دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپبوونی (دیشل)ی سلفه‌كه.
دووه‌م: جۆرێكی دیكه‌ی له‌كاركه‌وتنی سلفی ئۆتۆمبێل هه‌یه، له‌م حاڵه‌ته‌دا سلفه‌كه جارێك ئیش ده‌كات‌و جارێكی دیكه ئیش ناكات، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته شۆفێر به‌چه‌كوشێكی بچوك، یاخود هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی تر به‌هێواشی به‌سلفه‌كه‌دا بكێشێت، ئه‌گه‌ر دوای پێكداكێشانه‌كه ئیشیكرد، ئه‌وا كێشه ده‌گه‌ڕٍِێته‌وه بۆ بوونی كاربۆن له‌ده‌ستپێكردنی جوڵه‌ی سلفه‌كه‌دا، له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته چاكبكرێته‌وه، یاخود شكانی پارچه‌یه‌ك له‌دانه‌كانی دیشلی سه‌ری سلف.
حاڵه‌تی سێیه‌م: سلف به‌قورسی ده‌گه‌ڕێت، هۆكاره‌كه‌ش بۆ بوونی كێشه له‌كاره‌بای پاتری ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌دا پاتریه‌كه بپشكنه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نه‌بوو ئه‌وا دڵنیا ببه‌ره‌وه له‌نه‌بوونی كێشه‌ی وایه‌ره‌كانی نێوان هه‌ڵسوڕێنه‌ری سلفه‌كه‌و پاترییه‌كه.
فوئاد جه‌لال له Traffic Fm Sulaimaniyah دایناوه
دانانى هه‌وال - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.