Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 20:58

له‌ ئەنقەرە بۆریەکی غاز تەقیەوە

لە شوقەیەکی نۆ نهۆمیی
کوردستان TV
100%


چەند میدیایەکی تورکیا باس لە تەقینەوەی بۆرییەکی گازی سرووشتی دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا بەدڵنیاییەوە هۆکاری تەقینەوه‌ی بۆریه‌كه‌ نەزاندراوە.

بەهۆی تەقینەوەی بۆریەکی غاز لە شوقەیەکی نۆ نهۆمیی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، زیانێکی زۆری ماددی بەر زیاتر لە سێ نهۆم کەوت و 7 کەسیش بە سەختی برینداربوون.

تەقینەوەکە لە شارێی کیزڵئای لە نهۆمی زەمینی باڵەخانەکە رویداوە، کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەی کافتریایەکی ئەو نهۆمەدا دروست بووە.

بەگوێرەی وتەی پۆلیس بەهۆی بەرزی دەنگی تەقینەوەکە، خەڵکی نزیک ئەو شەقامە لە مەترسی روودانی کردەوەی چەکداریی هەڵهاتوون.

 

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.