لە میانی بەڕێکەوتنی لە ئەرجەنتینەوە بەرەو پاراگوای، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگهیاند: شاری منبجی سوریا له دهستی یهكینهكانی پاراستنی گهل (یهپهگه) دهردههێنن.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا لە کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپدا تاوتوێی بابەتی منبج کرا؟، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: باسمان کرد. رێککەوتنێک هەیە سەبارەت بەوەی ئەوێ لەوانە پاکبکرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەمان لەوێ کۆبوونەوەیان لەوبارەیەوە ئەنجامداوە. دیسان ئەوەمان گوت کە ئەم پڕۆسەیە خێرا دەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە سووربوونمان لەسەر ئەوەی منبج لە پەیەدە/یەپەگە پاکبکەینەوە. ترەمپ لەم جۆرە کارانەدا دامەزراوترە.
بهپێی ههواڵێكی ئاژانسی ئهنادۆڵ، ئهردۆغان وتویهتی: ترەمپ لەم جۆرە کارانەدا دامەزراوترە. گفتوگۆی نێوان وەزیرانی دەرەوەمان لەوبارەیەوە زۆر گرنگە، لە لای ترەمپ-دا پۆمپیۆ ناتوانێت بڵێت -ئاوا دەبێت و ئاوا نابێت-. ئەویش گوتی کەمی ماوە و گوزارشتی لە چەشنی ئەوەی دەستیان بە چوونە دەرەوە کردووە، بەکارهێنا، بەدواداچوونی بۆ دەکەین و ئینشائەڵڵا منبج لە دەستی ئەمانە رزگاردەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.