هاوپه‌یمانان به رێبه‌رایه‌تیی سعوودیه رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سێی دیسه‌مبه‌ر رێگه‌یداوه به چه‌ندین چه‌كداری برینداری حوسییه‌كان تا بۆ چاره‌سه‌ری خۆیان له یه‌مه‌ن بڕۆنه ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها مه‌رجه‌كانی ئه‌م گروپه‌ی بۆ دانووستانه‌كانی ئاشتیی قبوڵكردووه.
رێگه‌دان به چه‌كدارانی برینداری حوسیی بۆ چوونه ده‌ره‌وه له یه‌مه‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر یه‌كێك له پێش مه‌رجه‌كانی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م گروپه‌یه بۆ ئه‌و دانووستانه‌ی ئاشتیی كه بڕیاره به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به جه‌نگی چوار ساڵه‌ی یه‌مه‌ن له‌م هه‌فته‌یه‌دا له سوید به‌ڕێوه‌بچێت.
وته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی پیشاندنی نیاز پاكیی و هه‌وڵی مرۆڤدۆستانه‌ی خۆمان له‌سه‌ر داوای رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێگه‌ماندا به‌وه‌ی 50 له بریندارانی حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن بڕۆنه ده‌ره‌وه تا چاره‌سه‌ری خۆیان بكه‌ن.
به‌ڕای شڕۆڤه‌كاران دانووستانه‌كانی ئاشتیی به هۆی گوشاری وڵاتانی رۆژئاواییه‌وه بووه بۆسه‌ر سعوودیه، تا به‌مجۆره كۆتایی به جه‌نگی یه‌مه‌ن بهێنرێت.
شایه‌نی باسه كه بڕیاره چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه دانووستانه‌كانی نێوان حوسییه‌كان و هاوپه‌یمانان به رێبه‌رایه‌تیی سعوودیه له ژێر چاودێریی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌بچێت.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.