Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:43

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه‌ له‌ فه‌ره‌نسا 132 که‌س برینداربوون

زیاتر لە 450 کەس دەستگیرکراون
کوردستان TV
100%


بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی فه‌ره‌سا بە سەرۆکایەتی ئیمانوێل ماکرۆن، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامبدات.

نارەزایەتیەکانی دژی گرانبوونی بەنزین لە فەرەنسا تا دێت ڕوو لە فراوانبوونی زیاتر دەکەن و ئەم چەند ڕۆژەی دوایی بەشێوەیەکی ڕێکخراوتر و لەژێر ناوی "ئێلەگ زەردەکان درێژە بە خۆپیشاندان درا.

بە گوێرەی میدیاکان حکومەتی فەڕەنسا ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بزووتنەوەی هێلەگ زەردەکان کە لە ئێستادا خۆپیشاندان دەکەن و خۆپیشاندانەکانیش لە 24ی مانگی ڕابردوو بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنیەوە سەریهەڵدا.

تا ئێستا بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە 132 کەس برینداربوون و زیاتر لە 450 کەس دەستگیرکراون، هەروەها وەک وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی سه‌پاندنی باری ناكاو ده‌كه‌ن به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كان له‌ پاریس.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.