په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا ده‌نگی بۆ پڕۆژه بڕیارێك دا كه بۆ له‌مه‌ودوا دایكان و باوكان ناتوانن له منداڵه‌كانیان بده‌ن.
مه‌به‌ست له پڕۆژه یاساكه‌ی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌وه‌یه كه دایكان و باوكان له‌بری گرتنه‌به‌ری ڕێ‌و شوێنی تووند له‌به‌رامبه‌ر منداڵه‌كانیان په‌نا بۆ دادگاكان ببه‌ن.
چاڵاكوانانی بواری مافه‌كانی منداڵان له فه‌ره‌نسا ده‌ڵێن، دایكان و باوكانی وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێژه‌ی (85%) په‌نا بۆ به‌كارهێنانی لێدان ده‌به‌ن له‌دژی منداڵه‌كانیان، ئه‌وه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی ئه‌وان بووه.
پێشتر زۆر هه‌وڵدراوه كه ڕێگری بكرێت له‌لێدانی منداڵان له‌لایه‌ن دایكان و باوكان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان هه‌موویان شكستیان هێناوه.
هه‌روه‌ها پڕۆژه یاساكه‌ی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسی ئێستا ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران كراوه بۆ په‌سه‌ند كردنی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ش به‌شی ئه‌وه‌ی تێدا هێشتۆته‌وه، كه دایكان و باوكان به‌پێی پێویست ترس به‌كاربهێنن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان.
سه‌رچاوه/ كوردیۆ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.