Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 14:33

سوپای چین هۆشداریی ده‌دات به‌ که‌شتییه‌کی جه‌نگیی ئه‌مریکا

ئه‌مریكا ده‌ڵێت كه‌شتییه‌كانی ئه‌وان له‌ ئاوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌ و پێویستیان به‌ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت نییه‌
کوردستان TV
100%

سوپای چین رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌ ئاسمانیی و ده‌ریاییه‌كانی ئه‌وان هۆشدارییانداوه‌ به‌ كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی ئه‌مریكا تا ئاوه‌كانی ده‌ریای باشووری چین جێبهێڵێت.

كه‌شتیی جه‌نگیی یو ئێس ئێس چانسله‌ر سوییل سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ رۆیشته‌ نزیك دوورگه‌كانی پاراسل كه‌ ئه‌مكاره‌ بوو به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تیی حكومه‌تی چین.

فه‌رمانده‌یی باشووری سوپای چین وتوویه‌تیی ئه‌م كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌ی ئه‌مریكا به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت خۆی گه‌یاندووه‌ته‌ نزیك دوورگه‌كانی پاراسل.

هه‌ڵبه‌ت ت ئێستا به‌رپرسانی چینیی چه‌ندینجار ناڕه‌زایه‌تییان دربڕیوه‌ له‌ سووڕانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو ئاوه‌كانی ده‌ریای باشووری چین، له‌ وه‌ڵامیشدا ئه‌مریكا ده‌ڵێت كه‌شتییه‌كانی ئه‌وان له‌ ئاوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌ و پێویستیان به‌ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت نییه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.