له‌وه‌رزی زستاندا له‌كاتى باران بارینى زۆر و لافاو پێویسته شۆفێران ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌لامه‌تى لێى ده‌رباز ببن ، له‌سه‌ر شۆفێران پێویسته هه‌وڵ بدات ڕێگایه‌كى دیكه بدۆزێته‌وه ، گه‌ر چار نه‌بوو نه‌كرا ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵانه بكات
1- نابێت ئاستى قوڵایی ئاوه‌كه له‌نیوه‌ى تایه‌كانت زیاتر بێت
2- به‌هێواشى و به خێرایی كه‌متر له 5كم له‌ئاوه‌كه نزیك ببه‌ره‌وه
3- كاتێك له‌ناو ئاوه‌كه بوویت ، خێراییه‌كه بۆ 5 تا 8 كم زیاد بكه
4- ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت خزا ئیستۆپ مه‌گره ، پێت له‌سه‌ر به‌نزین لابه‌ره هه‌تا تایه‌كانت زه‌وی ده‌گرنه‌وه
5- ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ناو ئاودا مه‌وه‌ستێنه
6- كاتێك له‌ئاوه‌كه ده‌رباز بوویت به‌نه‌رمی ئیستۆپى پچر پچر بگره هه‌تاكو برێكه‌كانت ووشك ببنه‌وه
سه‌رچاوه - هاتووچۆی هه‌رێم
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.