Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 14:35

جۆرج بۆشی باوک کۆچی دوایی کرد

به‌ چل و یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ش هه‌ژمار ده‌كرێت.
کوردستان TV
100%

جۆرج هێربرت واكه‌ر بۆش كه‌ به‌ جۆرج ئێچ ده‌بڵوی بۆش ناسراوه‌ و باوكی سه‌رۆك كۆماری چه‌ندین خولی به‌ر له‌ ئێستای ئه‌مریكا بووه‌، نیوه‌ شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر زاری جۆرج بۆشی كوڕه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا كه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.

بۆشی باوك كه‌ له‌ شه‌وی رابردوو له‌ ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا مانگی ئه‌پریلی ساڵی رابردووش باڕباِرا پایرسی هاوسه‌ری كۆچی دوایی كردبوو.

ئه‌م پیره‌ی گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا و جیهان رۆژی 12ـی مانگی جانیوه‌ریی ساڵی 1924ـی زاینییی له‌دایك بووه‌ و له‌ نێوان سا ڵانی 1989 تا 1993 پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌مریكا له‌سه‌ر پشكی حزبی كۆمارییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌ و  هه‌روه‌ها به‌ چل و یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ش هه‌ژمار ده‌كرێت.

بۆشی باوك ساڵی 1944 له‌گه‌ڵ باڕباِرا پایرس هاوسه‌رگیریی كرد و بوون به‌ خاوه‌نی شه‌ش مناڵ كه‌ دوو له‌م مناڵانه‌ له‌ گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی ئه‌مریكادا پێگه‌ و ناوبانگیان په‌یداكرد، ئه‌وانیش بریتین له‌ جۆرج بۆشی كوڕ كه‌ پێشتر سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بوو، هه‌روه‌ها جێب بۆش چل و سێیه‌مین پارێزگاری ویلایه‌تی فلۆریدا بوو.

دواتر له‌ ساڵی 1988ـدا وه‌ك به‌ربژێری كۆمارییه‌كان خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماریی كاندید كرد و توانیی مایكڵ دۆكاكیسی ركابه‌ری ببه‌زێنێت كه‌ له‌ حزبی دیموكراته‌كان بوو.

ساڵی 1991 بۆشی باوك به‌ سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی نێوده‌وڵه‌تیی پێكهاتوو له‌ وڵاتانی رۆژئاوایی و ئه‌فریقیی و وڵاتانی كه‌نداوی باشووری ئێران ده‌ستیان كرد به‌ هه‌وڵێك تا كوێت له‌ ژێر داگیركاریی عێڕاق ده‌ربهێنن.

چه‌ند ساڵێك دواتر جۆرج واكه‌ر بۆش له‌ 14ـی جانیوه‌ریی2017 به‌ هۆی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان له‌ نه‌خوشخانه‌ خه‌وێنرا و له‌ 18 جانیوه‌ریدا بردرایه‌ به‌شی چاودێریی چڕ و دواتر له‌ 30 هه‌مان مانگی ساڵی 2017 له‌ نه‌خۆشخانه‌وه‌ به‌ڕێكرایه‌ ماڵه‌وه‌ و له‌ نیوه‌شه‌وی هه‌ینی 30 مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018 كۆچی دوایی كرد.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.