راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
ئه‌مڕۆ 28/11/2018، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا، كه ستیڤن فه‌یگن كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئاماده‌یبوو، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به سه‌ردانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف دا و دووپاتی له پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق كرده‌وه له ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی، به‌تایبه‌تی له وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان كه ببێته هۆی هاوكاری و چاكسازیكردن له‌و بواره‌دا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا هاوكاری ته‌كنیكی و ئاسایش له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه وه‌ك زه‌مینه خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان جه‌ختی لێكرایه‌وه.
هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به بۆڕی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵگرتنی خاڵه گومرگییه‌كان به هه‌نگاوێكی باش دانرا، به‌وه‌ی سوودی هه‌موو لایه‌كی تێدا ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.