Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 18:19

لەکاتی ڕووداودا چی بکرێت باشترە؟ مانەوە یان رۆیشتن ؟

له‌كاتى حاڵەتی نەخوازراودا
کوردستان TV
100%

هەموو سەرنجێكی ئەم ڕووداوە بدەن و بەراوردێكی بكەن بە هەمان حاڵەتی نەخوازراو لە كوردستاندا ... هەر چەندە لە كوردستاندا لەرووی كلتووری و داب و نەریت و پەروەردەیی، بگرە زیاد ڕەوی نییە گەر بووترێ بەشێكی جینیە و لە بووندایە .. كە كەسی مرۆڤ و دۆست و مرۆڤپەروەرە، حەزی بە هاوكاری و دەستی یارمەتیدان هەیە .. بەڵام ئەم جۆرە هەڵوێست و كارانە لەكاتی رووداوەكاندا كاردانەوەیەكی پێچەوانە و نەرێنی ( سلبی ) هەیە لە سەر سروشتی رووداوەكەو دەبێتە هۆی كۆسپ و تەگەرە لەبەردەم كەسان و لایەنەكانی پەیوەندیدار و كارامەی بووارەكە .. واتە بەناوی دڵسۆزییەوە رەنگە زیاتر زیان بگەێندرێت وەک لە سوود .. وە جاری واهەیە بۆی هەیە ئەنجامەكەی بگاتە ئاستی گیان لەدەستدان بەهۆی دواكەتنی چارەسەر وەیان هەر هۆكارێكی تر ...
جا بۆیە تكایە شوفێرەكان لە كاتی حالەتی نەخوازراودا باشترە ئاپۆرە دروست نەكەن و بە پێی پێویست و سروشت و رادەی قەبارەی تراجیدیاكان بریاردەن .. ئایا سەلامەتە بوونتان لەوێدا؟ دەتوانن رۆڵی ئەرێنیتان ( ایجابی ) هەبێت .. بەكورتی هەلسەنگاندنێكی خێراو بەرهەمدار بدەن .. لانی كەم دەتوانن پابەندی ڕێنمایی هاتووچۆكان بن و خێراییتان كەم بكەنەوە .. وەك لەم حالەتەی لە ڤیدیۆیەکەدا دبارە ... بێگومان ئەم تكا و روونكردنەوەیە بۆ پیادە و رێبوارانیش دەبێت هەر وابێت ...

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.