سعوودیه رایگه‌یاند، ھێزی ئاسمانی مانۆڕێكی ئاسمانی به ھاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ھێزی ئاسمانی به‌ریتانیا له‌ژێر ناوی "ئاڵای سه‌وز" ده‌ستپێكردووه.
ئاژانسی فه‌رمی ھه‌واڵیی سعوودیه بڵاویكرده‌وه، مانۆڕه‌كه له بنكه‌ی ئاسمانی، شا فه‌ھه‌د له رۆژئاوای ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكراوه كه بۆ ماوه‌ی دوو ھه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
روونیكردووه‌ته‌وه، ئامانج له مه‌شق و راھێنانی مانۆڕه ئاسمانییه‌كه، به‌ھێزكردنی زیاتری توانای ھێزی ئاسمانی سعوودیه، ھه‌روه‌ھا ئاڵوگۆڕی زانیارییه له‌گه‌ڵ ھێزی ئاسمانی به‌ریتانیا.
ھاوكات به‌رپرسێكی سه‌ربازی سعوودی ئاشكرایكردووه كه سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌كانی ھێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی له‌م مانۆڕه‌دا به‌شدارن.
پێشتر سعوودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ھێزی ئاسمانی به‌ریتانیا به‌ھه‌شت فڕۆكه‌ی جۆری "تایفۆن" له مانۆڕه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.