Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 14:33

بەهێزترین سوپاکانی جیهان دیاری دەکرێن

لەسەر بنەمای زۆری ژمارەی چەک نییە
کوردستان TV
100%


دامەزراوەی گڵۆباڵ فایەر پاوەری تایبەت بە كاروباری سەربازی، ریزبەندی بەهێزترین سوپاكانی جیهان بۆ ساڵی 2018 بڵاودەكاتەوە، لە ریزبەندییەكەشدا سوپای ئەمریكا پارێزگاری لە پلەی یەكەم كردووە لە جیهان و سوپای میسریش لەنێوان سوپاكانی وڵاتانی عەرەبی یەكەمە.

دامەزراوەی (گڵۆباڵ فایەر پاوەر) کە تایبەتە بە کاروباری سەربازی، ریزبەندی نوێی بەهێزترین سوپای وڵاتانی جیهانی بۆ ساڵی (2018) بڵاوکردەوە.

بەپێی ریزبەندییەکە، پێنج بەهێزترین سوپای جیهان لە پلەکانی خۆیان ماونەتەوە کە بریتین لە وڵاتانی (ئەمەریکا، روسیا، چین، هندستان، فەڕەنسا)، وڵاتی بەریتانیاش لە ریزبەندی شەشەمدایە.

هەروەها لەئاستی وڵاتانی عەرەبیش، میسر لە ریزبەندی یەکەمدایە و هەروەها لەسەر ئاستی جیهانیش لە ریزبەندی (25) بەهێزترین سوپاکەی جیهانە.

سوپای ئێرانیش لە ریزبەندی (13)یەمدایە و سێ پلە لە پێش سوپای ئیسرائیلەوەیە، هاوکات وڵاتی عێراق (12) پلە چووەتە پێشەوە و لە ریزبەندی (47)دایە لە روی بەهێزی سوپاکەیەوە، لەکاتێکدا ساڵی رابردو لە ریزبەندی (59)یەمدابو.

پێوەرەکانی دامەزراوەکە بۆ دیاریکردنی بەهێزترین سوپاکانی جیهان تەنها لەسەر بنەمای زۆری ژمارەی چەک نییە، بەڵکو پشت بە هەمەچەشنی و کاریگەریی چەکەکان دەبەستێت.

لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، سوپای عێراق لە ریزبەندی شەشەمدایە، لەدوای هەریەکە لە سوپای وڵاتانی (تورکیا، میسر، ئێران، ئیسرائیل، سعودیە).

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.