Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 17:48

فیستیڤاڵی کوردستان بۆ موزیک و گۆرانی له‌ پایته‌خت ده‌ستی پێکرد

به‌ به‌شداری ٨ تیپی ھونه‌ری له‌ چوار پارچه‌ی كوردستان
کوردستان TV
100%

فیستیڤاڵی كوردستان بۆ موزیك و گۆرانی كاتژمێر ٥ـی ئێواره‌ له‌ ھۆڵی ڕۆشنبیری له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی موزیكی- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و ھونه‌ری ھه‌ولێر ده‌ستی پێكرد.

ئه‌و فیستیڤاڵه‌ به‌ به‌شداری ٨ تیپی ھونه‌ری له‌ چوار پارچه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، له‌ ٢١/١١ تا ٢٣/١١/2018 ئه‌و فیستیڤاڵه‌ پایته‌ختی كوردستان پڕ ده‌كات له‌ گۆرانی و موزیك، كه‌ ھه‌ریه‌كه‌یان گوزارشت له‌ ناوچه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت گۆرانیه‌كانی باكوور كه‌ پڕن له‌ ئاوازی چیاكان و قوڕگه‌ سپیه‌كانیش له‌ باشووره‌وه‌ ده‌مانخه‌نه‌ باوه‌شی موزیكی ڕه‌سه‌ن.

سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.