Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:39

ژیانی " نازم حیکمه‌ت " ده‌کرێت به‌ فیلم

توغبه‌ ئۆزای رۆڵی هاوسه‌ری " نازم حیكمه‌ت"ی تێدا بینیوه‌
کوردستان TV
100%


به‌منزیكانه‌ ژیان و خه‌باتی شاعیری گه‌وره‌ی توركیا و هه‌ڵگی ئایدیۆلۆژیای كۆمۆنیستی 
 " نازم حیكمه‌ت " ده‌كرێت به‌ فیلمێك ، فیلمه‌كه‌ له‌ ژێر ناوی " نازمجه‌ " ده‌بێت كه‌ بریاره‌ له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌ست بكرێت به‌ وێنه‌گرتنی .

تاكه‌و ئێستا نه‌زانراوه‌ ئه‌م فیلمه‌ له‌ لایه‌ن چ كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ به‌رهه‌مده‌هێنرێت و  ناوی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ش نه‌زانراوه‌ ، به‌ڵام  گۆرانیبێژی تورك " توغبه‌ ئۆزای " رۆڵی هاوسه‌ری " نازم حیكمه‌ت " ده‌بینێت له‌ فیلمه‌كه‌ ، ئاشكرایده‌كات  له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست ده‌كرێت به‌وێنه‌گرتنی فیلمی (نازمجه‌)، كه‌ ئه‌و رۆڵی هاوسه‌ری نازم حیكمه‌تی تێدا بینیوه‌ به‌ ناوی ڤێرا .
شاعیری ناسراوی توركیا " نازم حیكمه‌ت " له‌ ساڵی 1902 له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 1963 له‌ ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا له‌ وڵاتی رووسیا كۆچی دوایی كرد .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.