سەرۆک کۆماری تورکیا وەڵامی بڕیارەکەی مافی مرۆڤی ئەوروپای دایەوە بۆ ئازادکردنی دەمیرداش و ڕایگەیاند، پابەند نابن بە بڕیارەکەوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند "پابەندی ئەو بڕیارە نابین کە دادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا دەریکردووە تایبەت بە ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش.
ئەردۆغان جەختیشیکردەوە لەبەرامبەر ئەو بڕیارەی دادگادا دەوەستین و بەردەوام دەبین لە هەڵمەتەکانی خۆمان.
سەرۆککۆماری تورکیا ڕاشیگەیاند: هەموو بڕیارەکانی دادگای ئەوروپا تا ئێستا لە بەرژەوەندی ئەوان بووە و ئێمەش زۆر شت هەیە بیکەین لە بەرامبەردا.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2018 دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا بڕیاری دا به ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.