Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 15:33

15 شوان رزگارکران که‌ به‌هۆی سه‌رماوه‌ رووبه‌ڕووی مردن ببوونه‌وه‌

رێیان لێگیرا و رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ره‌قبوونه‌وه‌ بوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ پارێزگای مووش، 15 شوان له‌گه‌ڵ رانه‌ مه‌ڕه‌كانیاندا كه‌ له‌ به‌فردا گیریانخواردبوو له‌ لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه‌ رزگاركران.

ئه‌و شوانانه‌ كه‌ له‌ وه‌رزی هاویندا روویان له‌ گوندی كایاڵیسو كردبوو بۆ به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵاته‌كانیان كه‌ هه‌زار و 500 مه‌تر له‌ ئاستی رووی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی بارینی به‌فر به‌ره‌و ناوه‌ندی شار گه‌ڕانه‌وه‌.

به‌ هۆی بارینی به‌فر له‌ ناوچه‌كه‌دا كه‌ له‌ هه‌ندێك شوێن ئاستی به‌فر گه‌یشتبووه‌ 30 سم و ناوبه‌ناو ته‌م دایده‌كرد، شوانه‌كان رێیان لێگیرا و رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ره‌قبوونه‌وه‌ بوونه‌وه‌.

ktv

دوای ئه‌وه‌ی رێگای هه‌ندێك ناوچه‌ به‌ هۆی بارینی به‌فره‌وه‌ گیرا، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئافات و دۆخی له‌ناكاوی پارێزگا، فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگا، فریاگوزاری به‌په‌له‌ 112 و رزگاری پزیشكی نیشتمانی ده‌ستیان به‌كاركرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه‌.

دوای كاركردن بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار كاتژمێر تیمه‌كان پاش زه‌حمه‌تێكی زۆر توانیان بگه‌نه‌ لای شوانه‌كان و رزگاریان كردن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.