Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:50

22 که‌س که‌ به‌هۆی به‌فره‌وه‌ گیریانخواردبوو رزگارکران

رێگای گونده‌كان له‌ ناوچه‌ به‌رزه‌كان به‌ رووی هاتوچۆدا داخراون
کوردستان TV
100%

له‌ پارێزگای مووش، 22 كه‌س كه‌ به‌ هۆی بارینی به‌فره‌وه‌ له‌سه‌ر رێگای گونده‌كان گیریانخواردبوو، رزگاركران.

به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، دوو مینی پاس و ته‌كسیه‌ك كه‌ 22 سه‌رنشینایان له‌نێودابووه‌ و له‌ گونده‌كانی ئینارد و ئوچئێڤله‌ره‌وه‌ به‌ره‌و ناوه‌ندی شار رۆیشتوون، به‌ هۆی بارینی به‌فره‌وه‌ رێیان لێگیراوه‌ و گیریانخواردووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵیان گه‌یاند به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، تیمه‌كانی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پاریزگاكه‌ ده‌ستیان به‌ كاركرد و دوای دوو كاتژمێر كاركردن گه‌یشتنه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر رێگاكه‌ گیریانخواردبوو و ریگاكه‌شیان به‌ رووی هاتوچۆدا كرده‌وه‌.

سكرتێری گشتیی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پاریزگا، شێخموس یه‌نتور به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه‌ به‌ هۆی به‌فر بارینه‌وه‌ رێگای گونده‌كان له‌ ناوچه‌ به‌رزه‌كان به‌ رووی هاتوچۆدا داخراون.

یه‌نتور باسی له‌وه‌ كرد كه‌ دوای گه‌یشتنی هه‌واڵه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ كاركردووه‌ و گوتی: دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵمان به‌ده‌ستگه‌شت كه‌ سێ ئۆتۆمبێل له‌ رێگادا گیریانخواردووه‌ ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كان ده‌ستیان به‌ كاركرد و دوای نزیكه‌ی دوو كاتژمێر، 22 هاووڵاتییه‌كه‌مان رزگاركرد. به‌ هۆی بارینی به‌فره‌وه‌ رێگای 22 گوند و 22 كێڵگه‌ به‌ رووی هاتوچۆدا داخراون.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.