Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:52

دیدارێکی هونەری لە هۆڵەندا ئه‌نجامده‌درێت

فیلمه‌كه‌ ژێرنووسی ئینگلیزی لەسەربوو
کوردستان TV
100%

به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكاران یانەی كوردی " میدیــــا " لە هۆڵەندا ، دیدارێكی هونەری له‌ ژێر ناوی " دیداری ڕۆژی فلمی كوردی " له‌م وڵاته‌دا ئەنجامدا . 

ئه‌م دیداره‌ له‌ شاری ئه‌مستردام له‌ وڵاتی هۆله‌ندا به‌رێوه‌چوو كه‌ تێیدا هونەرمەندی سینەماكار (دانا كەریم)، لە ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 10-11-2018 لە هۆڵی یانەی كوردی "میدیـــــا"، بە فیلمی كوردی " دورگەی مرواری"  لە دەرهێنانی هونه‌رمه‌ند " دانا كه‌ریم " خۆیی  و نمایشكردنی چەندین هونەرمەند، فیلمەكەی پێشكەش كرد .

 بۆ زیاتر به‌رچاو روونی بیانییه‌كان فیلمه‌كه‌ ژێرنووسی ئینگلیزی لەسەربوو ، پاش پیشاندانی فیلمەكە، ئامادەبووان دیالۆگ لەگەڵ هونەرمەند بەشداربوون و لەسەر سینەمای كوردی گفتوگۆیان كرد .

هونەرمەند " دانا كەریم " لە ساڵی 1973 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌، لە چەندین فیستفاڵی نێودەوڵەتیدا  بەشداری كردووە و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی جۆراوجۆری به‌ ده‌ستهێناوه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.