له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، نەخۆشێک لەشارۆچکەی دوبزەوە بەشۆکی واتا لەھۆشی خۆی چوبوو بەھۆی نەز یفی زۆرەوە گەیاندرا نەخۆشخانەی لەدایک بوون لە هەولێری پایتەخت ، دەست بەجێ بەھەماھەنگی ھەموو ستافەکانەوە بەھانای ئەم نەخۆشە ھاتن نەخۆشەکە سکی ٧ مانگ بوو توشی زیاد بوونی پاڵە پەستۆی خوێن بوو بەو ھۆیەوە توشی خوێن بەربوونێکی زۆر بوو .
ته‌ندروستى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دواتر نەشتەرگەرێکی بەسەرکەوتووی ئەنجام درا ھەریەک لەدایک و کۆرپەلە رزگاریان بوو ، نەشتەرگەریەکە ئەنجام درا لەلایەن پزیشکانی نه‌خۆشخانه‌وه به‌سه‌ركه‌وتوویی بی ئه‌نجامدرا ، لەئێستاشدا باری تەندروستی نەخۆشەکە جێگیرە و به‌ره‌و باش بوون ده‌ڕوات
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.