لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕایدهگهێنێت ، هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی لەکاتی پشکنیندا ٨٩ جلیکان بەنزین لەناو باری سێ ئۆتۆمبێلدا دەدۆزنەوە، کە ویستویانە بەشێوەی قاچاغ لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بیهێننە هەرێمی کوردستان.
راشیدهگهیهنن باری یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانە شوتی و کاڵەک بوەو خاوەنەکەی لەناو بارەکەدا ٥٣ جلیکان بەنزینی شاردبویەوە، باری دوو ئۆتۆمبێلەکەی تریش پەینی کیمیایی یۆریا بوە، یەکێکیان ١٦ جلیکان و ئەوی تریشیان ٢٠ جلیکان بەنزینی تێدا شاردرابویەوە ، ئەندازیارانی هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی پەروێزخان لەکاتی پشکنینی بارەکاندا، توانییان ئەو بەنزینە قاچاغە ئاشکرا بکەن.
ههروهها ڕاشیدهگهیهنن باری نێو هەر سێ ئۆتۆمبێلەکە کە ترێلەی کەپس بون دەستیان بەسەردا گیراو ڕەوانەی مەرکەزی پۆلیسی گومرگی پەروێزخان کران، کەیسەکەش لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانە بۆ لێپرسینەوەو ئیجرائاتی پێویست.
لهكۆتادا مهرزهكه رایدهگهیهنن ، هاوردەکردنی بەنزین بە دەبەو جلیکان قەدەغەیە، ئەو کەسانەی بەو کارە هەڵدەستن ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکرێت
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.