له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەلایەن بنکەی پۆلیسی ھەواری شارەوە لە دو چالاكییدا ٢٠ تۆمەتبار دەستگیرکراو دەستبەسەر ١٨ ماتۆرسکیلیشدا گیرا.
سەرجەم ماتۆرسکیلەکان بێ سەرەتا بون و شۆفێرەکانیان روبەروی یاسا کرانەوەو لەئێستادا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی یاسای ٢١ی ھاتوچۆ بەندن.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی ھەواری شارەوە بەھاوکاری بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان/ رۆژئاوا، دو تۆمەتبار بەپێی مادەکانی ٤٣٠ و ٤٣١ دەستگیرکران کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەبو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.