Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 18:06

گڕووپێکی نێو سوپای ئه‌ڵمانیا به‌نیازی ئه‌نجامدانی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی بوون

له‌ چه‌ند سه‌ربازێك و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ تایبه‌تییه‌كان پێك هاتبوون
کوردستان TV
100%

پۆلیسی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ گڕووپێكی نێو سوپا له‌ رێگای كوشتنی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسییه‌وه‌ پلانیان بۆ كوده‌تایه‌ك دانابوو.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی فۆكسی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاندووه‌: گڕووپه‌كه‌ له‌ چه‌ند سه‌ربازێك و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ تایبه‌تییه‌كان پێك هاتبوون و پێیان وابووه‌ كه‌ رووخانی ده‌وڵه‌ت نزیك بۆته‌وه‌ ، بۆیه‌ش نیازیان وابووه‌ زۆربه‌ی سیاسییه‌ نه‌خوازراوه‌كان به‌ ئامانجی كوشتنیان له‌ شوێنێك كۆبكه‌نه‌وه‌.

رۆژنامه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ ده‌شڵێت: ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه‌ هه‌ڵساون به‌ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئه‌نجامدانی پلانه‌كه‌یان و له‌شوێنێك به‌ كۆگایان كردبوو.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.