به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ (4) ڕاوچی ده‌ستگیركران كه خه‌ریكی ڕاوكردنی باڵنده‌ی كێوی بوون.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی (ئاغجه‌له‌ر) سه‌ر به به‌شی چه‌مچه‌ماڵ، توانیان 4 سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر بكه‌ن كه سه‌رقاڵی ڕاوكردنی باڵنده‌ی كێویی بوون.
ڕاشیگه‌یاندووه: هاوكات توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر (9) كه‌وی زیندو و (9) قه‌فه‌س و (10) ده‌سته دا‌و و له‌گه‌ڵ ماتۆرسكیلێكدا،
ده‌شڵێت: سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان و كه‌ره‌سته‌كانیان ڕووبه‌ڕوی دادگا كران بۆ ڕێكاری یاسایی له‌گه‌ڵیاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.