زۆرجار هاوڵاتیان كه ده‌چنه ناو ئوتومبێل به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه ئه‌وانه‌ی شۆفێری ناكه‌ن، زۆربه‌ی هۆكاره‌كان بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
١. له‌كاتی هه‌ڵكردنی گه‌رمی ئۆتۆمبێل ئه‌گه‌ر ئیشاره‌تی ده‌ورانی هه‌وا هه‌ڵنه‌كرابێت، واته هه‌وای ده‌ره‌وه دێته ناوه‌وه كێشه‌كه لێره‌دایه كه ئۆتۆمبێله‌كانی پێشمان له‌كاتی ڕۆشتندا بڕیك یه‌كه ئۆكسیدی كاربۆن‌و NOx ده‌رده‌دات، پاشان له‌ڕێی هه‌وای گه‌رمییه‌وه دێته ناو ئۆتۆمبێله‌كانمانه‌وه‌و ئه‌وه‌ه‌ش واده‌كات به‌هۆی هه‌ڵمژینی یه‌كه ئۆكسیدی كاربۆن هه‌ست به‌سه‌رئێشان‌و سه‌رگێژبون ببین.
٢. له‌كاتی هه‌ڵكردنی گه‌رمی ئۆتۆمبێل، ئه‌گه‌ر ئیشاره‌تی ده‌ورانی هه‌وا هه‌ڵبكه‌یت له‌م حاڵه‌ته‌شدا به‌هۆی كرداری هه‌ناسه‌دانه‌وه‌و ده‌ردانی CO2 له‌كرداری هه‌ناسه‌دان واده‌كات ڕێژه‌ی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن زیادده‌كات له‌م حاڵه‌ته‌شدا دوباره توشی سه‌ر ئێشان ده‌بینه‌وه.
٣. له‌كاتی بونی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌و به‌كار‌هێنانی مۆبایل‌و خوێندنه‌وه‌و هه‌ندێك شتی تر كه ته‌ركیزی بوێت له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌خێرایی توشی سه‌ر ئێشان‌و سه‌ر گێژخواردن‌و دڵ تێكه‌ڵهاتن ده‌بین.
له‌كۆتایدا كردنه‌وه‌ی جامی ئۆتۆمبێل ناو به‌ناو گرنگه له‌به‌ر چه‌ند خاڵێك ئه‌وانیش:
١. بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی یه‌كه ئۆكسیدی كاربۆنی ئۆتۆمبێلی پێش خۆمان كرداری هه‌واگۆڕكێ ڕووبدات‌و ئه‌و گازانه‌ی هاتونه‌ته ناو ئۆتۆمبێله‌كه بچنه ده‌ره‌وه.
٢. له‌كاتی كه‌مبونی ڕێژه‌ی ئۆكسجین بۆ دوباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئۆكسجین بۆ جێی سه‌رنشینه‌كان پێویسته جامه‌كان بكرێنه‌وه.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.