دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆگای ته‌قه‌مه‌نیی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركیا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی ئه‌م وڵاته بوونه قوربانیی رووداوه‌كه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه كه شه‌وی هه‌ینیی له كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نیی ناو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركیا روویداوه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی 7 سه‌رباز گیان له‌ده‌ست بده‌ن و 20 كه‌سی دیكه‌ش بریندار ببن.
ئه‌م بنكه سه‌ربازییه له سه‌ر سێكوچكه‌ی سنووریی نێوان توركیا و ئێران و عێڕاق هه‌ڵكه‌وتووه.
دوای رووداوه‌كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه كه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه به رێكه‌وت روویداوه و هیچ هۆكارێكی تێكده‌رانه‌ی له‌پشت نه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌م وڵاته له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه بنكه سه‌ربازییه‌كه له ناوچه‌ی شه‌مدینان هه‌ڵكه‌وتووه و ته‌قینه‌وه‌كه‌ش به هۆی به‌ركه‌وتنی گولـله هاوه‌نێك به‌م كۆگای ته‌قه‌مه‌نییه روویداوه، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رچاوه‌ی هاویژرانی ئه‌م گولـله هاوه‌نه نه‌زانراوه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.