Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 18:06

بەهۆی پەتای ئیبۆلا زیاتر لە 200 کەس گیانیان لە دەستدا

گروپە چەكدارەكان بەردەوامن لە رێگە گرتنی تیمە تەندروستیەكان
بەهۆی پەتای ئیبۆلا زیاتر لە 200 كەس گیانیان لە دەستدا
کوردستان TV
100%

 دەستەی تەندروستی نیشتیمانی لە كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی رایگەیاند كە زیاتر لە 200 كەس تا ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا گیانیان لە دەستداوە .

روونیشیكردەوە كە نزیكەی نیوەی قوربانیان لە شاری بینین كە زیاتر لە 800 هەزار كەس تیایدا دەژین ، ئەو شارەش كەوتۆتە ناوچەی كیفۆ .

دەستەی تەندروستی نیشتیمانی توانیویەتی هەڵمەتێك بۆ رێگەگرتن لە بڵاوە كردنی ئەو پەتایە ئەنجام بدات و تا ئێستا 25 هەزار كەس سوودیان لە بەرنامەی ئەو دەستەیە كردووە .

ئۆلی ئیلۆنگا وەزیری تەندروستی كۆنگۆ رایگەیاند كە گروپە چەكدارەكان بەردەوامن لە رێگە گرتنی تیمە تەندروستیەكان لە ناوچە زیانلێكەوتووەكان

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.