هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای توركیا، ٥٢ كۆچبه‌ری نایاساییان له ده‌ریای ئیجه ده‌ستگیركرد له‌وكاته‌ی ده‌یانویست بپڕنه‌وه بۆ یۆنان.
به‌پێی زانیارییه‌كان ، كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان له ناو به‌له‌مێكدا له كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی ئیكینجیك له پارێزگای موغڵا ده‌ستگیركراون.
له دوای پشكنینی به‌له‌مه‌كه، ده‌ركه‌وتووه كه 24 له كۆچبه‌ره‌كان به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی و حه‌وتیان سۆماڵی و پێنجیان ئه‌فغانی و پێنجیان فه‌ڵه‌ستینی و نۆیان سووری و دوو كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه ئێرانی بوونه.
هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا دوو داواكراویان ده‌ستگیركردووه كه به‌ڕه‌گه‌ز رووسی و ئۆكراینی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.