هاوار خەلیل، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی زۆری لافاوە لە نزیک گوندی بانەمان لەسەر رێگەی سەلاحەدین(پیرمام) تاوەرێکی کارەبا کەوتووە، ئێستا تیمەکانی کارەبا سەرقاڵی دانانی تاوەرێکی نوێن.
هاوار خەلیل ڕاشیدهگهێنێت تاوەکو تاوەرە نوێیەکە دانەنرێت هەریەکە لە بەستۆرە، گوندەکانی بناری چیای سەفین، دەوروبەری مەسیف و چەند گوند و ناوچەیەکی دیکەی ئەو سنوورە کارەبای نیشتمانییان نابێت.
لێپرسراوی راگەیاندنی کارەبای هەولێر باسی لەوەشکرد، لە کاژێر ٩ی سەرلەبەیانی دوێنێ شهممه 10 ى 11 ى 2018 دەستکراوە بە دانانی تاوەرێکی نوێ تاوەکو ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١١-١١-٢٠١٨ دەخایەنێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.