جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت،هەڵەبجه و هەڵەبجەییەكان له ناو دڵمانن داواكارییەكانیان فەرمانه بۆمان له سەر سەر و سەرچاو دایدەنیین.
هاوڵاتییه‌كی شاری هه‌ڵه‌بجه په‌یامێك ئاڕاسته‌ی د.به‌شیر حه‌داد،جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت"بەرێزم د.بەشیر تکایە وەک نوێنەری پەرلەمان و جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەڵەبجە بکەن و بریارێک بۆ ئاوەدان کردنەوەی هەڵەبجە بده‌ن تەنها بەدروست کردنی یەک پرد گەورەترین خزمەتە بەم شارە ده‌كه‌ن".
له‌لای خۆشییه‌وه د.به‌شیر حه‌داد،جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌ڵامی ئه‌و هاوڵاتیه ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت"هەڵەبجه و هەڵەبجەییەكان له ناو دڵمانن داواكارییەكانیان فەرمانه بۆمان له سەر سەر و سەرچاو دایدەنیین، خزمەت كردنی ئەم پارێزگایه به ئەركیكی پیرۆز دەزانم، بەم زوانەش سه‌ردانیان ده‌كه‌م و له خزمەتیان دا دەبین".
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.