ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ووزه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه:حكومه‌تی عێراق ناردنی نه‌وتی كه‌ركوكی بۆ ئێران ڕاگرتووه، ئێستا ده‌یه‌وێ نه‌وت بۆ توركیا بنێرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ته‌نها ده‌ره‌چه بۆ ناردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆریه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمه، هه‌ندێك زانیاری هه‌یه هه‌رێم و به‌غدا دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه رێككه‌وتوون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه‌داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه:ئاماده‌كاری هونه‌ری بۆ ناردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا ته‌واو بووه.
پێشتر له‌رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه رۆژانه تا 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت نێردراوه بۆ ئێران، به‌ڵام ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه ناردنی نه‌وت بۆ ئه‌و وڵاته راگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.