Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:18

له‌ پارێزگای موسڵ 14 چه‌کداری داعش کوژران

لەرێگەی بۆدومانكردنی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كان
کوردستان TV
100%

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای عێراق لەرێگەی فڕۆكە جەنگییەوە بۆردومانی  بنكەو بارەگاكانی چەكدارانی داعشیان كرد لەموسڵ.

عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ عیراق رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئامانجه‌كانی رێكخراوی چه‌كدارانی داعشییان له‌ چیای عه‌تشانه‌ خۆرئاوای موسڵ كردۆته‌ ئامانج.

راشیگه‌یاند، ئامانجه‌كان له‌ نزیك شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ربوون، كه‌ له‌ ئاكامدا 14 چه‌كداری داعش كوژراون.

شایه‌نی باسه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی نه‌مانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی له‌ عێراق راگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ش په‌یامێكی بۆ عه‌بادی كه‌ هێشتا ماون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.