Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:22

پاره‌ی کارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان دابه‌ش ده‌کرێت

لە رۆژی 12ی ئایاردا کاریان کردووە بۆ کۆمسیۆن
کوردستان TV
100%

وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق و کۆمسیۆنی ئاشکراکرد کە لە رۆژی 12ی ئایاردا کاریان کردوە بۆ کۆمسیۆن.

سەرچاوەکە بە رۆژنامەی (عەین ئەلعراق نیوز)ی راگەیاندووە کە دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن بەهۆی بڕیارێکی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراق، حەیدە عەبادییەوە بووە کە کاری سەرجەم کارمەند و بەڕێوەبەرانی کۆمسیۆنی راگرتبوو.

ئەوەشی ئاشکرا کرد،  دوای بڕیاری دەست بەكاربوونیانەوە لەلایەن پەرلەمانەوە  دەستبەكاربوونەوەی بەڕێوەبەر و نوێنەرانی ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن لە سەرجەم  پارێزگاکانی عێراق ، بریاره‌ لەم ھەفتەیە پارەی کارەمەندان دابه‌ش بكرێت، کە ژمارەیان زیاتر لە 250 هەزار کارمەندە لە سەرانسەری عێراقدا.

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەهۆی سڕکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران و وەستانی سەرجەم کارە کاگێڕی و هونەریەکانەوە نەتوانراوە پارەی کارمەندانی سەر سندوق هەڵبژاردن بدرێت.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.