Erbil -2°C یەکشەممە 09 شوبات 07:07

له‌ رووداوی ھاتوچۆ له‌ چەمچەماڵ دوو هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی

ئۆتۆمبێلی ناڤارە كۆنترۆڵی لە دەستداوە
کوردستان TV
#7
100%

دوانیوەرۆی ئەمرۆ شەممە لەسەر رێگای سەرەکی سلێمانی- کەرکوک و لە نزیک چەمچەماڵ بەهۆى پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل دوو ھاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوبەرێتی ھاتوچۆی چەمچەماڵ، هاتووه‌ رووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تانكەر و ناڤارایەكدا روویداوە،. لەئەنجامدا دوو كەس كەلەناو ناڤاراكەدا بوون، گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو کراوە لە چەمچەماڵ.

بەگوێرەی زانیارییەكان، شۆفێری ئۆتۆمبێلە ناڤارەكە كۆنترۆڵی لە دەستداوەو چووەتە سایدی بەرامبەر، لە ئەنجامدا لەگەڵ بارھەڵگرەكەدا پێكیانداداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.