Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:31

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کاراکردەوە

به‌تۆمه‌تی ئەنجامدانی ساختەكاری هەڵپەسێردرابوو
کوردستان TV
100%

لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەریەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق خرایە دەنگدانەوە.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 10/11/2018 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگیدا به‌ به‌رده‌وامی كاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانەکانی عیراق.

52 په‌رله‌مانتار ئیمزایان كۆكردبووه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رنامه‌ی كاردا بێت پڕۆژه‌كه‌ خرایه‌ به‌رنامه‌ی كارو به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.

لەدوای هەڵبژاردنە گشتییەكانی عیراق لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا، كارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق و خولی پێشووی پەرلەمانەوە هەڵپەسێردرا، به‌تۆمه‌تی ئەنجامدانی ساختەكاری كۆمسیاران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.