Erbil 18°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 10:49

وورده‌کاری پلانی کوشتنی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا ئاشکرا کرا

كه‌ناڵی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری پۆلیسی فه‌ره‌نساوه‌ رایگه‌یاندووه‌
کوردستان TV
100%

كه‌ناڵی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری پۆلیسی فه‌ره‌نساوه‌ رایگه‌یاندووه‌، چه‌ند كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی تیرۆركردنی ئیمانۆئیل ماكرۆنی، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ستگیركراوان و داننیان به‌ پلانه‌كه‌یاندا ناوه‌و سه‌رپه‌شتیاری هێرشه‌كه‌ش ناوی جان بیاره‌و ته‌مه‌نی 62 ساڵه‌و پێشتر بازرگان بووه‌.

پۆلیسی روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی ده‌ستگیركردنی ناوبراو چه‌قۆیه‌كی سیرامیكی له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه‌و تاوانباره‌كان ویستویانه‌ له‌كاتی هێرشكردنه‌ سه‌ر سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌كاری بێنن.

پۆلیسی فه‌ره‌نسا ده‌شڵێت پلانی تاوانباره‌كان ئه‌وه‌بووه‌ له‌به‌رواری 7ی نۆڤه‌مبه‌ر كاتێك ماكرۆن و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی جیهان ئاماده‌ی مه‌راسیمی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ڕینی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌بن، هێرش بكه‌نه‌ سه‌ری و بیكوژن.

پۆلیسی فه‌ره‌نسا ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا توانیویانه‌ شه‌ش كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 22 تا 62 ساڵیدایه‌و چوار كه‌سیش له‌وانه‌ داننیان به‌ پلانه‌كه‌یان ناوه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.