Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:34

چه‌ند گه‌نجێک له‌ پێناو یه‌ک ملیۆن دیناری عێراقی هاوڕێکه‌ی خۆیان له‌به‌سڕه‌ کوشت

به‌ر له‌مردنی ناوی كه‌سانه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ به‌چه‌قۆ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ری
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: چه‌ند كه‌سێك هاوڕێكه‌ی خۆیان له‌ پێناو یه‌ك ملیۆن دیناری عێراق له‌ باكووری به‌سڕه‌ به‌ چه‌قۆ كوشتووه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ كه‌ بۆ میدیا عێراقییه‌كان قسه‌ی كردووه‌ ده‌ڵێت: عێدان حه‌مدانی دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكه‌وه‌ له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك ملیۆن دیناره‌كه‌ی ده‌ستی،  به‌چه‌قۆ لێده‌درێت گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به‌ر له‌ كوژرانی گه‌نجه‌كه‌ له‌رێگادابووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی باوكه‌ كۆچكردووه‌كه‌ی بداته‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری گه‌رمه‌ له‌ باكووری به‌سڕه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌ راشیگه‌یاندووه‌، كه‌ دوای رووداوه‌كه‌ گه‌نجه‌كه‌ براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌و به‌ر له‌مردنی ناوی كه‌سانه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ به‌چه‌قۆ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ری.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.