له‌ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینیه‌وه 9 ى 11 ى 2018 ، لافاوێكی به‌هێز ئوردنى گرتووه‌ته‌وه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه تا ئێستا 11 كه‌سی كوشتووه و نزیكه‌ی چوار هه‌زار گه‌شتیاریشی ناچار به چۆڵكردنی شاری مێژوویی پترا كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كان و هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی فریاكه‌وتن به‌دوای ئه‌و 5 كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه له شاری مادبا ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به‌هۆی راماڵینی لافاو له جاده‌ی لاڕێ بووه و دیار نه‌ماوه.
وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی ئورده‌ن وتوویه‌تیی كه منداڵێكیش له‌ناو قوربانییانی لافاوه‌كه‌دا هه‌بووه.
هه‌روه‌ها به هۆی لافاوه‌كه‌وه یه‌كێك له جاده سه‌ره‌كییه‌كانی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ش داخراوه كه به‌ره‌و باشووری ئورده‌ن ده‌چێت.
له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا كه‌له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه ، هاوڵاتیان خێزانێك له‌ناو ئۆتۆمبیلیه‌كه‌یاندا رزگار ده‌كه‌ن كه له ناوه‌ڕاستی ئاوێكی به‌خوڕدا گیریان خواردبوو
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.