بههمهن عهبدوڵڵا پهرلهمانتاری پارتى دیموكراتى كوردستان لهههژماری خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووك ڕایدهگهێنێت ، عارف قوربانی لە ووتارێکی دا لە سایتی ڕووداو بەناو نیشانی کەرکوک نەدڵە و نەقودس ، دەیەوێت ئەو دۆخەی کەبەسەر کەرکوک دا هاتوە بیخاتە ئەستۆی پارتی ئەوجا یەکیتی !
دهقی وهڵامهكهى بههمهن عهبدوڵڵا بۆ عارف قوربانى :
كەرکوك لای ئێمە دڵە ، بەس نازانین ئێوە مەبەستتان کام قودسە
ووڵامێکی کورت بۆ عارف قوربانی
بەڕێز عارف قوربانی لە ووتارێکی دا لە سایتی ڕووداو بەناو نیشانی کەرکوک نەدڵە و نەقودس ، دەیەوێت ئەو دۆخەی کەبەسەر کەرکوک دا هاتوە بیخاتە ئەستۆی پارتی ئەوجا یەکیتی !
من دەمەویت بەکورتی بە کاك عارف بڵێم هاوڕێ ئەمجارەیان یەکجار بێ ویژدانیت کرد ، ئەری هاوڕێ هەر ئێوەی نووسەرانی یەکیتی و ئەو نوسەرە بەناو ئازاد و سەربەخۆیانە نەبوون لە دە ساڵی ڕابردوودا ، هەمیشە دەهۆڵی ئەوەتان دەکوتا کە پارتی نایەویت کەرکوک بگەڕێتەوە سەر کوردستان چونکە خەلکی کەرکوک زۆرینەی یەکیتی یە بۆ ئەوەی باڵانسی هێز لە کوردستان نەگۆڕێت ؟ ئەی پارتی بەهێز و بەڕیفراندۆمیکی یاسایی و ئاشتیانە کەرکوکی نههێنایەوە باوەشی کوردستان، بۆ فرۆشرا ؟؟ ئەری کاك عارف ئێوە هەموو دەسەڵاتێکتان نەبوو لە کەرکوک و پارتیتان وەک میوان تەماشا نەدەکرد؟ ئەی بۆ دەسەڵاتەکەی خۆتان دا بەحەشدی شەعبی و ئیستا داوا لەپارتیەکی بێ هێز و بێ پێگە دەکەن لەکەرکوک کەرکوکتان بۆ بگەڕێنێتەوە !؟ ئەرێ کاك عارف برادەرانی ئێوە نەیان ووت کەرکوک ئارامە و داگیر نەکراوە و پارتی دەیەوێت خەڵک بترسێنێت ! ئەی بۆ ئێستە دەتانەوێ پارتی ببەنەوە بۆ کەرکوک ئەو ئارامیە تێک بدات !؟ ئەرێ کاك عارف برادەرانی ئێوە مەگەر ناوی پارێزگاری نوێی کەرکوکیان لە گیرفان نەبوو ؟ ئەی بۆچی داوا لەپارتی دەکەن ئیستا بچێتەوە کەرکوک و دانانی پارێزگارتان لێ تێك بدات !؟ ئەی بۆ سەرۆک کۆمارەکەتان کەرەم ناکات بەمەرسومێکی کۆماری ئەو تەعریبەی کەرکوک ڕاگرێت ئەی ئەو پارێزەری دەستور نیە؟ ئەی ئەو نەی دەوت کردار شەرتە؟
ئەری کاك عارف دیارە برا تورکمانە سور و سپیەکان و برا عەرەبە چاوڕەشەکانتان پێ ڕازی نەکرا، تا ناوی پارێزگارە کارتۆنیەکەتان لە گیرفان دەربێنن، بۆیە ئیستا ئیشتان کەوتەوە بە برا کوردە خەنجەر لێدراوەکەتان ، کاکە عارف بۆ ئەوەی چاك بزانیت کەرکوك لای ئێمە دڵە، چونکە شۆڕشی ئەیلول و هەرچی دەسکەوتی پارتی دوای ۲٠٠۳ مان کردە قوربانی کەرکوک، بهس نازانم ئێوە کەپیتان دەگوت قودس ، قودسەکەی سولەیمانیە یان قودسی عەرەبەکان؟
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.