لافاوێكی كوشنده له ئورده‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه تا ئێستا 11 كه‌سی كوشتووه و نزیكه‌ی چوار هه‌زار گه‌شتیاریشی ناچار به چۆڵكردنی شاری مێژوویی پترا كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كان و هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی فریاكه‌وتن به‌دوای ئه‌و 5 كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه له شاری مادبا ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به‌هۆی راماڵینی لافاو له جاده‌ی لاڕێ بووه و دیار نه‌ماوه.
وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی ئورده‌ن وتوویه‌تیی كه منداڵێكیش له‌ناو قوربانییانی لافاوه‌كه‌دا هه‌بووه.
هه‌روه‌ها به هۆی لافاوه‌كه‌وه یه‌كێك له جاده سه‌ره‌كییه‌كانی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ش داخراوه كه به‌ره‌و باشووری ئورده‌ن ده‌چێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی ئورده‌ن له شاری مێژوویی پترا له هه‌ندێك شوێن ئاوی لافاو تا ئاستی 4 مه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌شتیاره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه براونه‌ته شوێنی پارێزراو.
به‌رپرسانی حكومیی وتوویانه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه بارانی به‌لێزمه ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش به‌رده‌وامیی هه‌بێت و دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ره ده‌بێ شوێنی ژیانیان چۆڵ بكه‌ن.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.