نه‌رویج فرۆشتنی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی به سعوودیه راگرت له كاتێكدا سعوودیه سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ده‌كات كه له یه‌مه‌ن له دژی حوسییه‌كان ده‌جه‌نگێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج ئین ئێریكسه‌ن سۆرید به ته‌له‌ڤزیۆنی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی NRK راگه‌یاند: "به له‌به‌رچاوگرتنی دوا ره‌وشی ئه‌و جه‌نگه‌ی یه‌مه‌نی گرتۆته‌وه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نوێی په‌یوه‌ندیدار به پیشه‌سازی به‌رگری ناده‌ین به سعوودیه".
ئین ئێریكسه‌ن سۆرید خۆی بوارد له‌وه‌ی كه ئه‌م بڕیاره‌ی وڵاته‌كه‌ی تا چه‌ند په‌یوه‌ندی به كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی-یه‌وه هه‌یه.
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندبوو تاكو به ته‌واوی ئه‌نجامی چۆنێتی كوشتنی خاشقچی ده‌رنه‌كه‌وێت ده‌ستناكه‌نه‌وه به هه‌نارده‌كردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ ئه‌و وڵاته.
سویدیش لای خۆیه‌وه رایگه‌یاندبوو كه وێڕای ئه‌م رووداوه‌ش به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بن له فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.