له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، شۆفێران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه به‌هۆی كارینۆژه‌نكردنه‌وه له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود(شه‌ست مه‌تری) له‌ناو شاری سلێمانی رێگای سه‌ره‌كی نێوان فاملی مۆڵ تا پردی قالاوه، داخراوه.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن شۆفێران ده‌توانن رێگا خزمه‌تگوزارییه‌كه به‌كاربهێنن، دوو مه‌فره‌زی هاتوچۆ كارئاسانیی بۆ شۆفێران ده‌كه‌ن، مه‌فره‌زیه‌ك له‌به‌رده‌م فاملی مۆڵ‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌ژێر پردی قالاوه، شۆفێرانی ئازیز ئه‌گه‌ر كاری زه‌روریان نییه، ده‌توانن رو له‌و ناوچه‌یه نه‌كه‌ن تا كاری نۆژه‌كردنه‌وه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.